لە پارێزگای رووها چوونی خەڵک بۆ دارستانەکان قەدەخە کرا

28-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاوین و مەترسیی ئاگرکەوتنەوە چوونی خەڵک بۆ دارستانەکان قەدەخە کرا.
 
پارێزگای رووها ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمموزی 2025 رایگەیاند، چوونەژوورەوە بۆ هەموو دارستانەکانی سنووری پارێزگاکە تاوەکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2025 قەدەخە کراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، بەمەبەستی پاراستنی سامانی دارستانەکان چوونەژوورەوە بۆ هەموو دارستانەکانی سنووری پارێزگای رووها قەدەخە کراوە. چوونە دارستانەکان بە کەلوپەل و ئامێری وەکو مەقڵی و سەماوەر کە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە و هەروەها کردنەوەی ئاگر قەدەخەیە. وەستان و پشوودان و گەشت و سەیرانکردن لە قەراخ دارستانەکان قەدەخە کراوە.
 
بەگوێرەی بڕیارەکە، تەنیا لە پارکی سروشتیی گۆلپنار، دارستانی میللەتی روحا، پارکی دارستانی ئاکابە و پارکی دارستانی قەرەجورون رێگە بە گەشتی بێ ئاگر دەدرێت.
 
بۆ جێبەجێکردنی قەدەخەکە، جەندرمە، پۆلیس، تیمەکانی پاراستنی دارستان و پۆلیسی شارەوانی بە بەردەوام چاودێری  دارستانەکان دەکەن.
 
پارێزگای رووها رایگەیانددووە، ئەوانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، بەپێی یاسای دارستان، یاسای سزادانی تورکیا و یاسای سەرپێچییەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی و کارگێڕی دەبنەوە.
 
داوا لە خەڵکی پارێزگاکە کراوە، بە وردی پابەندی ئەو بڕیارانە بن، کە بەمەبەستی رێگری لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان دەرکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.