ئاوی هەولێر: ئەم ساڵ سێ بیری گەڕەکی 32ی پارک وشکبوون

28-08-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی گەڕەکی 32ی پارک (سەربەستی)ی هەولێر، دەڵێن، کێشەی کەمئاوییان هەیە و ناچارن بە تانکەر ئاو بکڕن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵیت، بەهۆی وشکبوونی سێ بیر، کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکەکە دروستبووە.
 
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، لەبارەی کێشەی کەمئاوی گەڕەکی گەڕەکی 32ی پارک بە رادیۆی رووداوی رایگەیاند، ئەو سێ بیرە ئەم ساڵ وشکبوون، بەڵام بەهۆی هەڵکەندنی دوو بیری نوێوە، زۆربەی کێشەکانی کەمئاوی گەڕەکەکەیان چارەسەر کردووە.
 
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: "جگە لە هەڵکەندنی بیرەکان، ئەم ساڵ پرۆسەی دابینکردنی ئاو بەرێگەی تانکەر بۆ هەردوو گەڕەکی 32ی پارک و هەواری شار هەبوون، بەڵام چارەسەری سەرەکی لە رێگەی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولیرەوە دەبێت کە تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ ئاو دەگاتە گەڕەکی 32ی پارک. هەموو تۆڕە نێوخۆییەکانی گەڕەکەکەش تەواو و ئامادەکراون."
 
پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر چوار هێڵە، هێڵێکیان بە تیرەی 1200 ملیم ئێستا تەواو بووە، هێڵێکی دیکە بە تیرەی 800 ملیم دەڕوات تاوەکو جادەی کەرکووک، هێڵێکی سێیەم بە تیرەی 1200 ملیم بۆ جادەی کۆیە، هێڵی چوارەمیش بە تیرەی 800 ملیم بۆ لای عەنکاوە و بەحرکەیە. ئێستا ئەم پرۆژەیە 7500 مەتر سێجا ئاو لە کاژێرێکدا دابین دەکات و زۆربەی کارەکانی تەواو بووە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بەئامانجگرتنی بارەگایەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئیلام

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ زۆرترین هێرشەکان لە ئیلام بوون

رۆژی شەممە 07-03-2026 چەندین بنکەی سەربازیی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە فڕۆکە، درۆن و مووشەک کرانە ئامانج. هەشت رۆژ بەسەر دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانیان و تەواوی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، بە فەرمی رانەگەیێندراون