زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک: سوپاسگوزاری پابەندبوونی بەهێزی رووداوین بۆ زانست و پەروەردە

28-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک (TIU) سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەرامبەر پشتیوانی و رووماڵکردنی رۆژانی ناساندنی زانکۆکە بۆ ساڵی 2025 و دەڵێ: "سوپاسگوزاری پابەندبوونی رووداوین بۆ زانست و پەروەردە."
 
رۆژی یەکشەممە 28-09-2025 لە نووسراوێکدا کە واژۆی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئیدریس هادی ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکەی لەسەرە و بۆ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە لە بەرامبەر رووماڵکردنی بۆنەی (رۆژانی ناساندنی زانکۆی تیشک 2025) کە لە رۆژانی 13 و 14ـی ئەیلوول لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.  
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "لەرێگەی پەخشی راستەوخۆ، ئامادەکردنی راپۆرتە هەواڵی پیشەییانە و هەڤپەیڤینی لێزانانەوە تۆڕی میدیایی رووداو دڵنیایی دا کە ئەم بۆنە گرنگە دەگاتە بینەرێکی بەرفراوان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان."
 
زانکۆی تیشک ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم پشتیوانییە بەنرخە نەوەک تەنیا ناوبانگی پڕۆگرامەکەی بەهێزترکرد، بەڵکو جەختی لە پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ برەودان بە پەروەردە و پێشکەوتنی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان کردەوە."
 
لە کۆتایی نووسراوەکەدا، سەرۆکی دەستەی ئەمینداران سوپاسی رووداوی کردووە بۆ "بەشدارییە بەرچاوەکەی، پیشەییبوون و هاوکاریی بەردەوامی" و هیوای خواستووە لە بۆنە ئەکادیمی، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکاندا هاوکاریی زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێ.
 
دەقی نووسراوەکە:
 
بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
 
خۆشحاڵم کە پێزانین و سوپاسی خۆمتان بۆ پشتیوانیی بەنرختان لە رووماڵکردنی رۆژانی ناساندنی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بۆ ساڵی 2025 کە لە رۆژانی 13-14ـی ئەیلوولی 2025 لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، پێشکێش بکەم.
 
لە رێگەی پەخشی راستەوخۆ، ئامادەکردنی راپۆرتە هەواڵی پیشەییانە و ئەنجامدانی هەڤپەیڤینی لێزانانەوە، تۆڕی میدیایی رووداو دڵنیایی دا کە ئەم بۆنە گرنگە دەگاتە جەماوەرێکی بەرفراوان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. ئەم پشتیوانییە بەنرخە نەوەک هەر بینەرانی پڕۆگرامەکەی زیاترکرد، بەڵکو پابەندبوونی هاوبەشیشمانی بۆ پێشخستنی پەروەردە و پێشکەوتنی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان بەهێزتر کرد.
 
ئێمە سوپاسگوزاری پابەندبوونی بەهێزی رووداوین بۆ زانست و پەروەردە. خۆتەرخانکردنتان رەنگدانەوەی دیدگەیەکە بۆ بینینی گەشەسەندنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی پێگەی خۆی لەنێو زانکۆ ئاستبەرزە دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەکان.
 
سوپاس بۆ کەناڵی رووداو بۆ بەشدارییە نایابەکەی، هەروەها پیشەگەری و هاوکاریی بەردەوامی. پشتیوانیتان بەرز دەنرخێنین و بەهیوای هاوکاریی زیاترین لە بۆنە ئەکادیمی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکانی داهاتوودا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.