هەسەدە: ئێمە لەپشت تەقینەوەکەی منبجەوە نین

28-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکۆنەی تەقینەوەکەی منبج دەکات و رەتیدەکاتەوە دەستی تێدا هەبووبێت. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەربازیی منبج-ی سەر بە هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی منبج دەکەین. هەر تێوەگلانێکی هێزەکانمان لە هێرشەکە دا رەتدەکەینەوە."
 
هەسەدە داواش لە دانیشتووانی منبج دەکات هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی بکەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکە "لە ریزەکانی بەکرێگیراوانی تورکیا کە کردەوە تاوانکارییەکانیان وەکو کوشتن، تاڵانکردن و تۆقاندنی خەڵکی لە زیادبووندایە."
 
شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە نێوەڕاستی شاری منبج لە رۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سووریا تەقییەوە. 
 
بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاند، تەقینەوەکە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی منبج بووە. 
 
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە. 
 
ئەوە دووەم تەقینەوە بوو لە ماوەی سێ رۆژدا لە شارەکەدا رووبدات. 
 
24ی ئەم مانگە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون. تەقینەوەکە زیانی مادیشی بە ئۆتۆمبێل و ماڵەکانی دەوروبەر گەیاند. 
 
ئێستا منبج لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە. 
 
شارەکە ساڵی 2014 کەوتە دەستی داعش، ساڵی 2016 کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و 9ی ئەم مانگەش کەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی نزیک لە تورکیا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی دروستبوونی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ

کۆمیسیۆنی بووژاندنەوەی چەمچەماڵ: راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی لافاوەکە دەدرێتە قوباد تاڵەبانی

سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و لایەنە کەمتەرخەمەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راپۆرتەکەیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ پێشکێشی جێگری سەرۆکوەزیرانی دەکەن. هاوکات وردەکاریی قەرەبووکردنەوە و چۆنێتیی دیاریکردنی زیانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات