منداڵێکی حەوت ساڵان لە کەرکووک دایکی خۆی دەکوژێت

29-01-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی حەوت ساڵان لە کەرکووک، لەکاتی یاریکردن بە دەمانچەکەی باوکی، گولـلەیەک دەنێت بە دایکیەوە و دەستبەجێ دایکی گیان لەدەستدەدات.

عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29-01-2024 لە گەڕەکی کوردستان بووە، ئەو منداڵە حەوت ساڵانە، یاریی بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و لەکاتی یاریکردن گولـلەیەکی بە دایکیەوە ناوە و دایکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، رووداوەکە لەکاتی نانخواردنی ئێوارە بووە، "منداڵەکە بەبێ ئاگاداریی باوکی دەمانچەکەی هەڵگرتووە و گولـلەیەکی تەقاندووە" و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

پۆلیسی کەرکووک دەستی بەسەر دەمانچەکەدا گرتووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە هێشتا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.