لە 24 کاژێردا؛ نزیکەی 100 هەزار واژۆ بۆ پڕۆژەیاسای 'پاراستنی کوردان' کۆکرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کوردانی ئەمریکا و کەنەدا کەمپەینێکی جیهانیی فراوانیان بۆ پشتگیریکردن لە پڕۆژەیاسای (Save the Kurds Act) دەستپێکردووە؛ تەنیا لە ماوەی 24 کاژێردا، دەیان هەزار کەس واژۆیان بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکە کردووە و رێکخەرانی کەمپەینەکەش دەڵێن: "تاوەکو ژمارەی بەشداربووان زیاتر بێت، گوشاری سەر کۆنگرێس گەورەتر دەبێت."
 
رۆژی پێنجشەممە، 29-01-2026، جیهان بریفکی، راوێژکاری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا و دەستپێشخەری کەمپەینەکە، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی ڕووداو رایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیاسایە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پاراستنی داهاتووی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە."
 
بەپێی نوێترین ئامار کە لە ماڵپەڕی (Change.org) بڵاوکراوەتەوە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەو کەسانەی واژۆیان کردووە 100 هەزاری تێپەڕاندووە. جیهان بریفکی دەڵێت: "کۆکردنەوەی ئەم ژمارە گەورەیە تەنیا لە یەک شەو و رۆژدا، نیشانەی خەمخۆریی کورد و دۆستانی کوردە لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەو دۆخەی رووبەڕووی رۆژئاوای کوردستان بووەتەوە."
 
پڕۆژەیاسای (Save the Kurds Act) لەلایەن سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا، لیندزی گراهام پێشنیاز کراوە. ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە دابینکردنی پاراستن و گەرەنتییەکی ئەمنیی نێودەوڵەتییە بۆ کوردی رۆژئاوای کوردستان لە سووریا. پڕۆژەکە داوا لە سیناتۆرەکان دەکات گوشار بخەنە سەر کۆشکی سپی و حکومەتی ئەمریکا بۆ ئەوەی پابەند بێت بە پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی لە ناوچەکەدا.
 
ڕاوێژکاری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ڕێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی هەموو کوردێک کرد لە هەر شوێنێکی جیهان بن و گوتی: "کاتێک ژمارەی واژۆکان 100 هەزار تێدەپەڕێنێت، دەبێتە گوشارێکی سیاسیی جیددی لەسەر سیناتۆرەکان و ئەندامانی کۆنگرێس. ئێمە دەمانەوێت نیشانی واشنتن و جیهانی بدەین کە کورد بە تەنیا نییە."
 
پرۆسەی واژۆکردنەکە بە شێوەی ئۆنلاین و لە رێگەی ماڵپەڕی جیهانیی (Change.org) بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان تەنیا بە نووسینی ناو و پۆستی ئەلیکترۆنی (Email) دەتوانن دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ ئەم هەڵمەتە و پشتگیری لە پڕۆژەیاساکەی لیندزی گراهام بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سوپای عەرەبیی سووریا

گوتەبێژی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی: هێزەکانی تورکیا لە شارەکە کشاونەتەوە

گوتەبێژی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی پشتڕاستی دەکاتەوە ئاڵای تورکیا لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی سەرێکانی داگیراون و دەشڵێت، هێزەکانیان کشاندووەتەوە و ئێستا ئاسایشی گشتیی سووریا لە ناوچەکەدان.