دەزگای ئاسایش کوژرانی "سێ تیرۆریست "ی راگەیاند

29-06-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق، "ئەمیری قەرتاسازیی سلێمان بێگ" و دوو چەکداری هاوەڵی کوژراون.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-06-2025) بڵاویکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ئەنجامدراوە.
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری ناوچەکانی پەڵکانە و تاوێرکەوە بووە و دوای دەستنیشانکردنی شوێنی حەشارگەی چەکدارەکان، هێزەکانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق "لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخەدا" هەر سێ چەکدارەکەیان کوشتوون. 
 
ئەو چەکدارانەی کوژراون بریتین لە:
 
- ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی، ناسراو بە (ئادەم)، کە "ئەمیری قەرتاسازیی سلێمان بێگ" بووە.
- حوسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی، ناسراو بە (ئەبو عەزرا)، چەکداری گرووپەکە بووە.
- یەعقوب، ناسراو بە (ئەبو جابان ئیرانی)، کە "سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان" بووە.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەمان ئۆپەراسیۆندا "شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستان خاپوور کراوە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.