سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت

29-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو شەو، "تۆزێکی سووک" هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ یەکشەممەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ لە شارە جیاکان پلەی گەرما دادەبەزێت و بەمشێوەیە دەبێت:
 
- هەولێر ئەمڕۆ 44 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 41 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- سلێمانی ئەمڕۆ 42 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 39 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- دهۆک ئەمڕۆ 42 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 39 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- کەرکووک ئەمڕۆ 46 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 43 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- هەڵەبجە ئەمڕۆ 43 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- زاخۆ ئەمڕۆ 43 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- سۆران ئەمڕۆ 41 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 38 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- گەرمیان ئەمڕۆ 47 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 43 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
- حاجی ئۆمەران؛ ئەمڕۆ 29 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، سبەی بۆ 28 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
 
شاڵاو هیدایەت، پێشبینیکاری کەشوهەوا، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی پلەی گەرما سێ پلە دادەبەزێت، بەڵام سێشەممەش دوو پلەی دیکە دادەبەزێت و کەشەکە نزیکەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت".
 
بە گوتەی شاڵاو هیدایەت، لەماوەی دابەزینی پلەی گەرمادا خۆڵبارینێکی "کەم" هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.