پۆلیسی سۆران: 'شێخ بەرەکات'مان دەستگیر کرد

29-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی دیاری نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکی راگەیاند، کە بە "شێخ بەرەکات" ناسراوە. بەپێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەو کەسە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و "پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی" لەلایەن داواکاری گشتییەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
 
رۆژی چوارشەممە 29-11-2023 عەقید شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "دوای لایڤ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆیی لەلایەن کەسێکەوە بەناوی (ک. س. خ) کە ناوی خوازراوی (شێخ بەرەکات)ە و بە شێخی تیکتۆک ناسرابوو، کە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوون، کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگەی کوردی لێکەوتەوە، بۆیە ئەندامی داواکاری گشتی سکاڵایەکی لە دژی ناوبراو جووڵاند و بنکەی پۆلیسی چۆمانیش خستیە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی چۆمان."
 
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی، "دوای بڕیاری دادوەر و دەستنیشانکردنی شوێنی دانیشتنی ناوبراو، مەفرەزەی بنکە بە سەرپەرشتیی ئەفسەری بنکە دەرچوون بە مەبەستی دەستگیرکردنی، دواتر دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیدا نا."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سۆران، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراوە.
 
ئەو کەسە، کە ناسناوی "شێخ بەرەکات"ە، ماوەیەکە ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی تیکتۆک، بڵاودەکاتەوە؛ کە هەندێک کەس پێیانوایە لەگەڵ ئادابی گشتی یەکناگرێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 28-11-2023 ئەو کەسە میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو و گوتی، تاسەر ئیسقان لە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لەگەڵ ئافرەتێکدا پێکەوە قسە دەکەن، "پەشیمانە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."