هەواڵی مووشەکبارانی چەند بنکەیەک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە رەتکرایەوە

29-11-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مووشەکبارانکردنی چەند بنکەیەک لە هەرێمی کوردستان، میدیای ئێران لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، هەواڵەکە ناڕاستە و ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنن.
 
ئێوارەی رۆژی شەممە، 29-11-2025، لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و کەناڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بڵاوکرایەوە، ئێران چەند بنکە و شوێنی "هێزە دژبەرەکان و ئیسرائیل"ی لە هەرێمی کوردستان مووشەکباران کردووە و چەند گرتەی ڤیدیۆییش بڵاوکرایەوە، بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەی باڵای ئەمنی و سەربازییەوە رایگەیاند، ئەو هەواڵەی لەبارەی مووشەکبارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە راست نییە.
 
لە ساڵی 2018ـەوە ئێران چەندین جار بنکەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان، بنکەی سەربازی و هەروەها خانووی نیشتەجێبوونی لەنێوشاری هەولێر مووشەکباران کردووە بە پاساوی بوونی بنکەی ئیسرائیل، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان رەتیدەکەنەوە، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل و مۆساد لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."