درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پردێ کەوتەخوارەوە

30-01-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک شارۆچکەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک کەوتەخوارەوە.
 
رۆژی سێشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2024 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گوندی بیبانی لە سنووری شارۆچکەی پردێ کەوتووەتە خوارەوە.
 
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکانی ناوچەکە بۆ ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس، "درۆنەکە لە ئاسمان گڕی گرتووە و دواتر کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە."
 
کەوتنەخوارەی ئەو درۆنە لە کاتێکدایە، لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023وە گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، 66 جار هێزەکانی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتە ئامانج. لەو کاتەوە 98 جاریش هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 
 
رۆژی یەکشەممە 28-01-2024یش بنکەی سەربازیی تاوەر 22 لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن بە درۆن کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە 40ی دیکەش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.