سەرۆک بارزانی لەبارەی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە: هیوادارین بەردەوام و سەرکەوتوو بێت

30-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەدوای رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوولا دەکات و دەڵێت، "هیوادارین ئەو رێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بێت."

سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "ئێمە هەمیشە لەو بڕوایەداین دیالۆگ و ئاشتی رێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە، "ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت، هەموو لایەك بە ئاشتی، ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن."
 
رێککەوتنەکە کە رۆژی هەینی راگەیێندرا، دوای چەند هەفتەیەک لە شەڕی سەخت لە رۆژئاوی کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دێت و تەواوکەری ئەو ئاگربەستەیە لە سەرەتای ئەم مانگەدا راگەیێندرابوو.
 
رێککەوتنەکە لەلایەن فەرەنسا و بەریتانیاوە پێشوازیی لێکراوە.

 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و (هەسەدە) دەكەین و پیرۆزبایی لە هەردوولایان دەكەین. هیوادارین ئەو رێككەوتنە بەردەوام و سەركەوتوو بیت. ئێمە هەمیشە لەو بڕوایەداین دیالۆگ و ئاشتی رێگەی دروستە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.

هیوادارین ئیدی كۆتایی بە ئازار و مەینەتیی گەلی كورد لە سووریا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی و سەقامگیری لە سووریا شاد ببن.

مسعود بارزانی
30ی كانوونی دووەمی 2026

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

هەولێر و بەغدا رێککەوتن؛ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەستپێدەکاتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک گەیشتنە رێککەوتن و بڕیارە لە سبەینێوە پڕۆسەکە لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستپێبکاتەوە.