کوردستان
ژنێک لە سلێمانی، بەسواری ئەسپ خۆپێشاندان بۆ پشتیوانیی رۆژاڤای کوردستام دەکات، مێژووی وێنەکە 23-1-2026. وێنە: حەیدەر عومەر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
قاوەخانەیەک لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بێبەرامبەر تاوەکو یەک ملیۆن قاوە بۆ ئەو هاونیشتمانیانە دابین دەکەن، کە ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان خۆپشاندان دەکەن.
لەرین جافر، سەرپەرشتیاری (جان کافێ) لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامادەکاریمان دەستپێکردووە بۆ ئامادەکردنی قاوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئەمڕۆ بەشداریی لە خۆپیشاندان دەکەن".
بڕیارە ئەمڕۆ لە شەقامی سالم لە سلێمانی کە بەشێکی بە "سەهۆڵەکە" ناسراوە، هاوشێوەی شارەکانی دیکەی و کوردستان و وڵاتانی دەرەوە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتگیریکردنی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت.
لەرین جافر گوتی: "خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە بەردەم قاوەخانەکەی ئێمەدا تێدەپەڕن، ئێمەش دەمانەوێ بە کوپێک قاوە لەم کەشە ساردەدا گەرمیان بکەینەوە".
سەرپەرشتیاری جان کافێ دەشڵێت: "ئەوەی دەیکەین هەڵوێستێکی بچووکمانە بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان و ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ پشتگیریکردنیان دەکرێت".
لە راگەیێندراوەکەدا قاوەخانەکە رایگەیاندووە: "بۆ هەر تێکۆشەرێک کە ئەمڕۆ لە شەقامەکانی سلێمانیدا دەنگی بۆ نیشتمان بەرز دەکاتەوە، ملیۆنێک قاوەی بێبەرامبەرمان ئامادە کردووە؛ بە قاوەیەکی گەرم میوانی ئێمە بن، چونکە ئێوە شایستەی باشترینن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ