رووداو- هەولێر
74 ساڵ به‌ر له ئیستا له 22ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1946 قازی محه‌مه‌د كۆماری كوردستانی له مهاباد راگه‌یاند، بۆ پشتیوانی ئه‌و كۆماره كوردیه، ژماره‌یه‌ك له كوردانی باشووری كوردستان خۆیان گه‌یانده رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حاجی خدر له‌كاتی جووتكردنی زه‌وییه‌كه‌ی گوێبیستی راگه‌یاندنی كۆمار ده‌بێت و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەڕێده‌كه‌وێت.
خدر مسته‌فا، پیشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان رایگەیاند: "له گوندی زینوه‌ی سه‌ر سنوور، خه‌ریكی جووت و گابووم كه وتیان قازی محەممه‌د ده‌وڵه‌تی كوردی دامه‌زراند، كاره‌كه‌م جێهێشت و به‌ره‌و ئێران بەڕێكه‌وتم و چوومه لای عزه‌تی سلێمان به‌گی و هه‌ندێك براده‌ریشم ده‌ناسین و بوومه پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات تا هه‌ره‌سهێنانی كۆمار له‌وێ مامه‌وه".
مام زرار، له‌كاتی راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان سه‌ربازی سوپای عێراق ده‌بێت، بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌چێته مهاباد و ژماره‌یەك چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ خۆی ببات و له‌گه‌ڵ باوك و سێ له براكانی خۆی ده‌گه‌یه‌ننه پایته‌ختی كۆماری كوردستان.
زرار سلێمان به‌گ، ئه‌فسه‌ری كۆماری كوردستان گوتی: "من سه‌ربازی عێراق بووم كه كۆماری كوردستان راگه‌یه‌نرا بۆیه بڕیارم دا ده‌ستخاڵی نه‌چمه نێو كۆمار و له گونده‌كه‌ی خۆم دووگه‌نجم بردنه كه‌ركووك و شه‌و وه‌ختێ نۆره‌ی حه‌ره‌سیم بوو ئامێزم له تفه‌نگان دا و گه‌یاندمه ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆم هێنابوون و چوومه‌وه گونده‌كه‌م له ده‌رگه‌ڵه و له‌گه‌ڵ باوك و براكانم خۆمان گه‌یانده مهاباد و له‌وێ قازی محەممەد پێشوازی لێكردین و پێی گوتین كورد خاوه‌نی كه‌سانی وه‌ك ئێوه بێت چۆن په‌كی ده‌كه‌وێت".
به‌شێك له كوردانی باشووری كوردستان به ته‌واوی ماڵباته‌كانیانه‌وه ده‌چنه پشتیوانی كۆمار، عزه‌ت سلێمان ئه‌و كات ته‌مه‌نی هی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بووه و له‌گه‌ڵ به‌شێك له كادیرانی كۆماری كوردستان له ته‌ورێز ده‌بێته خوێندكاری زانكۆ، دوای كشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت لە پشتگیریی کۆمار ده‌گه‌رێنه‌وه مهاباد و دوا بیره‌وه‌ری دیداری پیشه‌وا قازی ده‌گێڕێته‌وه.
عزه‌ت سلێمان باسی بەشێکی بیرەوەرییەکانی دەکات و دەڵێت: "كه ئێمه گه‌یشتینه مهاباد ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرابوو من ته‌مه‌نم بچووك بوو داوایان له پێشه‌وا كرد كه ئێمه‌ش له زانكۆكان وه‌ربگیردرێین و من بوومه خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز دوای سێ مانگ له ده‌وامكردن و هاتنه‌وه‌ی ئێران، به‌ره‌و مهاباد بەڕێكه‌وتم و چوومه ماڵی قازی محەممەد، له‌وێ پێی گوتین كه بگه‌ڕێینه‌وه نێو كه‌سوكاره‌كانمان له شنۆ".
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمار ئێستا به‌ساڵاچوونه و به‌شێكیان له ناو جێگادان، بۆیه به ئه‌سته‌م رۆشتن و په‌یوه‌ندیكردنیان به كۆماری كوردستان بیر ده‌كه‌وێته‌وه. حه‌مه‌ده‌مین حه‌سه‌ن دوای هه‌ره‌سهێنانی كۆماری كوردستانیش چه‌ك دانانێت و رووده‌كاته رووسیا.
حه‌مه‌ده‌مین حه‌سه‌ن، پیشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان دەڵێت: "دوای هه‌ره‌سهێنانی كۆمار ئێمه چه‌كمان دانه‌نا و له‌و سنوور بۆ ئه‌و سنوور ده‌ڕۆشتین، ئێران به هه‌موو جۆره چه‌كێك لێی ده‌داین و ئێمه‌ش شه‌ڕمان ده‌كرد، پاڵمان دایه چیاكان و نزیك 500 كه‌س خڕ بووینه‌وه‌و چووینه ئاراس بۆ رووسیا".
کۆماری کوردستان، نۆبه‌ره‌ی ئه‌زموونی حوکمڕانی دیموکراتی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووه. ئه‌زموونێک که ببووه جێ ئومێدی خه‌ڵکی کوردستان، بۆیه له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی کوردستان جگه له هاوسۆزی خه‌ڵک، هاونیشتمانییه‌كی زۆر بۆ پشتیوانی و سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه روویان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد. له‌وانه‌ش مسته‌فا بارزانی، یه‌کێ بوو له‌و سه‌رکرده و فه‌رماندانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزێکی زۆر چووه پاڵ کۆمار و به‌رگریکردن له‌و ده‌سکه‌وته.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ