گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان: 537 ئەفسەر پلەیان بەرزدەکرێتەوە

30-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوێنێ خشتەی کانوونی دووەمی 2023 دەرچووە و 537 ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ فەرمانی پلەبەرزکردنەوەیان گەڕاوەتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 30-03-2023 کارزان ئەمیر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رۆژی 29ی ئادار خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کانوونی دووەمی 2023 دەرچووە و 537 ئەفسەر فەرمانی پەلەبەرزکردنەوەیان گەڕاوەتەوە."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەبارەی مەرجەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رایگەیاند، "تاوەکو پلەی رائید پێویستە تاقیکردنەوە بکەن و لە تاقیکردنەوە دەربچن، ئەو کات پلەیان بەرزدەکرێتەوە، ئەوانەش کە لە پلەی موقەدەم، عەقید، عەمید پێویستە توێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی ئەو پلەیە ئامادەبکەن، کە تێیدا دەستبەکار دەبن ئەو کات پلەیان بەرزدەبێتەوە."
 
ساڵانە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەگوێرەی دوو خشتەیە کە مانگی کانووەنی دووەم و تەممووزە. کارزان ئەمیر گوتی: "هەموو ساڵێک پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران دەکرێت، ئەوە شتێک نییە دوابخرێت ساڵی پاریش کراوە."
 
بەرزکردنەوەی پلەی پێشمەرگە تاوەکو جێگری ئەفسەر، راستەوخۆ بە فەرمانی وەزیر جێبەجێ دەکرێت، پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران و مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت. کارزان ئەمیر لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران گوتی: "ئەو 537 ئەفسەرە هەموو رێکارەکانیان تەواو بووە."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی پلەیان  بەرزدەکرێتەوە و مووچەکانیان دەگۆڕێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.