تاریق هاشمی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاریق هاشمی، لە نامەیەکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و حکومەتی فیدراڵی عێراق بە "کەمتەرخەم" لە قەڵەم دەدات.
 
تاریق هاشمی لە نامەیەکدا کە رۆژی 30ـی ئاداری 2026 ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردووە، رایگەیاندووە کە بە "تووڕەیی و نیگەرانییەکی زۆرەوە" چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشە "ناڕەوا و دوژمنکارانە" دەکات کە دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان، فڕۆکەخانەکان و بنکە مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
لە نامەکەیدا، هاشمی سەرکۆنەی هێرشی "گرووپە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان" دەکات بۆ سەر ماڵی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک و پێشتریش بارەگای سەرۆک مەسعود بارزانی.
 
تاریق هاشمی رەخنەی تووندی لە حکومەتی عێراق گرتووە و دەڵێت: "دوودڵ نیم لە سەرکۆنەکردنی هەڵوێستی حکومەت و سستییەکەی لە چەسپاندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا."
 
لە کۆتایی نامەکەیدا، تاریق هاشمی هاوسۆزیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی "خزمەتگوزارییەکانی خۆی" بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان پێشکێش بکات.
 
رۆژی 28ی ئادار بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هێرشەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ، هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە، سەرکۆنە کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور شێخ جەنگی

دوو پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی هەواڵی ئازادبوونی رەتدەکەنەوە

دەنگۆی ئازادبوونی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە زیندان لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە. بەڵام پارێزەرەکانیان لە رێگەی رووداوەوە هەواڵەکە رەتدەکەنەوە.