رووداو دیجیتاڵ
هێرشەکان بە درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن. ئەم شەو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر و درۆنێکیش ئاراستەی سلێمانی کرا.
هێرشی یەکەم بۆ سەر هەولێر بە درۆنێک بوو لە کاژێر 21:48ـی شەوی دووشەممە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، درۆنەکە لەسەر گەڕەکی نەورۆز لە رۆژئاوای هەولێر تەقێندرایەوە.
هێرشی دووەم کاژێر 10:05ـی شەوی دووشەممە بوو. لایەنی ئەمنی لەسەر ئەنجامی ئەو هێرشە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
هەروەها دووشەممە کاژیر 07:40ـی ئێوارە، بە درۆنێک هێرشکرایە سەر گردی ریعایە لە سلێمانی.
ئەو شوێنەی لە سلێمانی هێرشی کرایە سەر، بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە شارەکە و لە یەک مانگی رابردوودا چەند جارێکی دیکە هێرشی کراوەتەسەر. ئاسایش دەڵێت: "هێرشەکەی ئەم ئێوارەیە زیانی گیانی نەبووە".
لە 28ـی شوباتەوە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکردووە، هێرشکردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رۆژانەی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی هێرشەکانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بە زیاتر لە 500 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ