نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دورێل: کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن

30-06-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە رێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەروەها بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەرفەتی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕ کرا."
 
هەردوولا جەختیان لە "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی دیالۆگ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق، کردەوە."
 
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دوا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و "لەمبارەیەوە هەردوولا گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان دووپات کردەوە و داکۆکییان لە پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کردەوە."
 
تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.