رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی میللی محەممەد بامەندی، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
ئەمشەو یەکشەممە، 30-07-2023 هونەرمەند هونەر بندیان بە رووداوی راگەیاند، هونەرمەندی میللی شاری هەولێر محەممەد بامەندی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
هونەر بندیان گوتی، "پێش ئەوەی جەڵتە لێی بدا، شەڕ و دەمەقاڵێ درووستبووە و تەقە لە ماڵیان کراوە، ئەویش جەڵتە لێی داوە و تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کردووە".
محەممەد بامەندی، یەکێک بوو لە هونەرمەندە میللییەکانی شاری هەولێر و زیاتر وەکو بەندبێژ و قسەخۆش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوبانگی دەرکردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ