وردەکاریی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێک لەکاتی پۆستەر هەڵواسین لە هەولێر

30-09-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مێرمنداڵێک لەکاتی هەڵواسینی پۆستەری هەڵبژاردن ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لێی دەدات و بەهۆیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە شەوی هەینی 27-09-2024 لە هەولێر روویداوە، مێرمنداڵەکە لەگەڵ براکەی لەنێو بەرزکەرەوەیەک بوون بۆ هەڵواسینی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام بارهەڵگرێک لە بەرزکەرەوەکە دەدات و دەکەونە خوارەوە، یەکێک لە براکان قاچی دەشکێت و ئەوەی دیکە بە سەختی بریندار دەبێت و بێهۆش دەکەوێت.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە سەرچاوەیەکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیکەوتوون، مێرمنداڵەکە پۆستەری بانگەشەی بۆ بەربژێرانی یەکێتی هەڵواسیوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 30-9-2024) کۆچی دوایی کردووە.
 
شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لێیداوە بە رەچەڵەک عەرەبە. مێرمنداڵەکەش ناوی ئەحمەد ئیسماعیلە و دانیشتووی کۆمەڵگەی پیرزین بووە لە هەولێر.
 
لە 25ـی ئەیلوولەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمە یەکەم رووداوی گیانلەدەستدانە لەو هەڵمەتەدا.
 
بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، بانگەشەی هەڵبژاردن تاوەکو 12:00ـی شەوی 15ـی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. رۆژی 18ـی مانگ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و لە 20ـی مانگیش دەنگدانی گشتی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."