لە 24 کاژێردا 5 کەس لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

30-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری رێگەوبانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە 24 کاژێردا 35 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە، بەهۆیانەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 40 کەس بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025 حەمید سەفەرپوور، بەڕێوەبەری رێگەوبانی پاریزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" لە 24 کاژێردا 35 رووداوی هاتووچۆ لە پاێزگاکە روویانداوە و لە ئەنجامدا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیش بریندار بوون."
 
حەمید سەفەرپوور گوتی، "19 رووداوی هاتووچۆ لە رێگاکانی دەرەوەی شار و 16 رووداویش لەنێو شارەکان روویانداوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری رێگەوبانی پارێزگای ئیلام، زۆربەی ئەوانەی لە رووداوەکان برینداربوون، دۆخی تەندروستیان خراپە و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
 
حەمید سەفەرپوور هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی بۆ خێرالێخوڕین گەڕاندەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێک کە دادپزیشکیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە 21ی ئادار تاوەکو 21ی ئەیلوولی ئەم ساڵ، 10 هەزار و 414 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 202 هەزار و 145 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.