مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل دەکات

30-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات، بە بۆنەی کۆچی دوایی حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵڵای خوشکییەوە. 
 
رۆژی شەممە، 30-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەلەفۆن لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە قسەی کردووە و هاوخەمی خۆی پێگەیاندووە بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
 
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکەدا "هیوای خواست، خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت."
 
لە پرسەنامەکەی حکومەتدا هاتووە کە وەزیری پێشمەرگە، "بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە."
 
پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە کۆچی دوایی خاتوو حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵڵا، خوشکی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رادەگەیێنین."
 
وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، "بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی لە خۆمان و  لە وەزیری پێشمەرگە و کەس و کاری کۆچکردوو دەکەین، لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کاری ببەخشێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی هەنگوین لە چوار وەرزی ساڵدا قەدەخەیە

بە بۆنەی رۆژی جیهانی هەنگ، کە 20ی ئایارە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەنگەوانان دەکات و دەڵێت، بایەخدان بەم سێکتەرە و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی لە پێشەنگی بەرنامەکانیاندایە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت:"زیاتر لە 10 هەزار هەنگەوانمان هەیە".