رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2023، لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ئامەد - رووها لە باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا و دواتر وەرگەڕا. بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئامەد، هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکە گەڕاندەوە.
دوای رووداوەکە، ژمارەیەک ئەمبووڵانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان گواسترانەوە نزیکترین نەخۆشخانەی ئامەد. دوو لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە.
رۆژی 9ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ئاماری 10 مانگی رووداوەکانی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 461 هەزار و 10 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ بەهۆیەوە دوو هەزار و 525 کەس گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار و 281 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو، بەهۆیانەوە دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ