پێشانگەی دیمەشق بەهۆی نەبوونی ئاڵای کوردستانەوە پۆستێکی سڕییەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دامەزراوەی گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بۆ پێشەنگە و بازاڕی نێودەوڵەتی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەیەکی ریکلامی بڵاوکردەوە بۆ بەشداریکردن لە پێشەنگەیەک لە شاری هەولێر. لە وێنەکەدا قەڵای هەولێر دیاربوو کە دوو ئاڵای گەورەی عێراق و سووریای لەسەربوو. دوای هەواڵێکی رووداو لەسەر نەبوونی ئاڵای کوردستان، پۆستەکەی فەیسبووک سڕدرایەوە. 
 
دامەزراوەی گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بۆ پێشەنگە و بازاڕی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ سێشەممە 30-12-2025 نووسین و وێنەیەکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، بانگهێشتی هەر لایەک دەکەن بۆ بەشداریکردن لە گەورەترین پێشانگای نیشتمانیی بەرهەمەکانی سووریا.
 
لەگەڵ پۆستەکە، وێنەی قەڵای هەولێر دانرابوو کە دوو ئاڵای گەورەی عێراق و سووریای بەسەردا شۆڕ ببووەوە، بەڵام ئاڵای کوردستانی تێدا نەبوو.
 
رووداو پەیوەندیی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە کرد. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێگە نادەن ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو وێنەیە نەبێ. محەممەد شوکری گوتی، قسەیان لەگەڵ دەکەن و دەبێ ئاڵای کوردستان زیاد بکەن.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش گوتی، بە هیچ جۆرێک رێگە نادەن وێنەی ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو وێنەیە نەبێ و دەبێ ئاڵای کوردستان زیادبکرێ.
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی رووداو نزیکەی کاژێر 7:00ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر، پەیجی پێشانگەکە وێنەکەی لە فەیسبووک سڕییەوە.
 
ئەمشەو کاژێر 10:30 سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، قسەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتە کردووە و پێیان راگەیاندوون، ئەو وێنەیە نەگۆڕن، ناتوان بەشداری لەو پێشانگەیە بکەن. 
 
ئومێدی خۆشناویش گوتی، بە سەرپەرشتیارانی پێشانگەکەیان گوتووە، ئەگەر دان بە ئاڵای کوردستاندا دەنێن، دەتوانن پێشانگەکە بکەنەوە و ئەگەریش دانی پێدا نانێن، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن لێرە پێشانگە بکەنەوە. 
 
دوای هەواڵەکە، تۆڕی میدیایی رووداو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە لایەنی ئاگادار کرد و پێیان راگەیاندن، ناتوانن پێشانگەکە بەڕێوەببەن، ئەگەر بێتو ئاڵای کوردستان لەو وێنەیە دانەنێن کە بڵاویانکردبۆوە.
 
لە بڵاوکراوە سڕاوەکە هاتبوو، پێشانگەکە بە چاودێریی ژوورەکانی پیشەسازیی دیمەشق و حەلەب لە شاری هەولێر لە رۆژانی 23 تاوەکو 26ـی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2026 بەڕێوەدەچێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی: بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست د. شاخەوان بکێشتەوە

سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی د. شاخەوان عەبدوڵڵا بڵاوکردەوە و گوتی، کشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەبەر بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی بووە. هەروەها دەڵێت: "هەمیشە جێگەی متمانەی ئێمەیە."