سبەی و دووسبەی خۆپێشاندان لە وان قەدەخەیە

31-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژ، پێنجشەممە و هەینی، قەدەخەی خۆپیشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
 
پارێزگای وان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دەڵێت، لە رۆژانی 1 و 2ـی شوباتی 2024، لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی وان بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدانی هەموو جۆرە گردبوونه‌وه‌، خۆپێشاندان، رێپێوان، مانگرتن، هه‌ڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قه‌ده‌خەیە.
 
ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی "پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان، رێگریکردن لە هێرش، لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی" ئەو بڕیارە دراوە و جەخت کراوەتەوە، لەو وادەیەدا رێگە بە هیچ کار و چالاکییەکی بێ مۆڵەت نادرێت، تەنیا ئەو چالاکییانە نەبێت کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێ.
 
چەندین ساڵە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنی، قەدەخەی چالاکی و گردبوونەوە لە ناوچەکانی باکووری کوردستان رادەگەیێندرێت و ماوەی ئەو قەدەخەکردنانەش بەردەوام درێژدەکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.