دژەتیرۆری کوردستان: ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

31-01-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دژەتیرۆری کوردستان رەتی دەکاتەوە، ئەمڕۆ هێرش کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-1-2024، دژە تیرۆری کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵ هەواڵێکی لەو جۆرە بڵاوکرایەوە کە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. 
دژە تیرۆری کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هەواڵە راست نییە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
 
لە 17-10-2023ـەوە گرووپە چەکدارەکانی عێراق نزیک لە ئێران کە خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراق ناودەبەن، دەستیان بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا کردووە و دەڵێن، ئەو کارەیان لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی ئەمریکایە لە ئیسرائیل لەو جەنگەی لەگەڵ حەماس هەیەتی.
 
بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن، لە 17ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە 165 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان عێراق و سووریا.
 
بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممەش هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە ئوردن و لەئەنجامدا سێ سەرباز کوژران و نزیکەی 40 سەربازی دیکەش برینداربوون.
 
لەو رۆژەوە جۆ بایدن چەند جارێک رایگەیاندووە، وەڵامیان بۆ ئەو هێرشە دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.