رووداو دیجیتاڵ
دوایین کاروانی هاوکارییەکانی کەمپەینی (رەنجی رووداو) لە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ هاونیشتمانیانی ئاوارەبووی رۆژئاوای کوردستان، گەیشتە ئەو پارچەیەی کوردستان.
کەمپەینەکەی رووداو شەوی 22-01-2026 دەستپێکرد و دوای چوار رۆژ و لە 25ـی هەمان مانگدا کۆتایی هات. دوایین کاروان کە 37 بارهەڵگر بوون دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەیێندرانە رۆژئاوای کوردستان.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئەرکی دابەشکردنی هاوکارییەکانی کەمپەینەکەی رووداوی لە ئەستۆدایە، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کەمپەینەکەی رووداو هاوکاریمان گەیاندووە بە سەرجەم ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان".
ئەو ئاوارانەی بەشێکی هاوکارییەکانی کەمپەینی رەنجی رووداویان بەسەردا دابەشکراوە لە شارەکانی قامشلۆ، دێرک، عاموودا و حەسەکە و دەوروبەریان بوون.
موسا ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، "دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاونیشتمانیان لە کەمپەینەکەی رووداودا لە رۆژئاوای کوردستان سێ رۆژە دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت".
لە کەمپەینەکەی رووداودا کە 126 بارهەڵگری جیاوازن، ئەم کەرەستانە کۆکراونەتەوە:
دەرمان و پێداویستی پزیشکی؛ 55.4 تۆن
برنج؛ 133 تۆن
ئارد؛ 31 تۆن
شیری تەڕ؛ 8 تۆن
شیری وشک؛ 37.6 تۆن
پاککەرەوە، سابوون و شامپۆ؛ 8.2 تۆن
ئاوە تەماتە؛ 9.035 تۆن
تونا؛ 24.6 تۆن
گۆشت و مریشکی قوتوو؛ 26.8 تۆن
نان؛ 5.6 تۆن
رۆن؛ 48.5 تۆن
نۆک؛ 17.2 تۆن
فاسۆلیا؛ 30.5 تۆن
نیسک؛ 15 تۆن
ساوەر؛ 8.7 تۆن
مافوور؛ 24 تۆن
ماست و پەنیر؛ 7.05 تۆن
ماکەرۆنی؛ 22.01 تۆن
خواردنەوەی گازی؛ 34.93 تۆن
جلوبەرگ؛ 21.3 تۆن
شیرەمەنی؛ 1.53 تۆن
چای؛ 0.9 تۆن
ئەندۆمی؛ 0.8 تۆن
شەکر؛ 1.8 تۆن
ئەو شتومەکانەی بە کارتۆن و دانەن:
بەتانی؛ 9014 دانە
دۆشەکە؛ 3039 دانە
بالیف؛ 415 دانە
سەبەتەی خۆراک؛ 11,614 دانە
کارتۆنی جگەرە؛ 105 دانە
سۆپا؛ 3506 دانە
لایت شەحن؛ 1480 دانە
پێداویستی تایبەتی ژنان و منداڵان؛ 3567 کارتۆن
مەنجەڵ؛ 1182 دانە
ئاو؛ 2700 کارتۆن
پێڵاوی منداڵان؛ 33 کارتۆن
مەمەی شیر؛ 960 دانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ