رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی رووه‌کی کوردستان له زانکۆی ئه‌مریکی رایده‌گه‌یێنێت، ناوچه‌ی باڵەکایەتی و قەندیل له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ جۆراوجۆریی رووه‌ک، دەوڵەمەندترین ناوچه‌ن.
د. سامان مه‌حموود، پڕۆفیسۆر له بواری رووه‌کناسی و سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی رووه‌کی کوردستان له زانکۆی ئه‌مریکی، له‌کاتی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی رۆژی هیوا جه‌مال، ئاشکرایکرد، زیاتر له 3500 جۆری رووه‌ک له عێراقدا هه‌ن و 90٪ـی ئه‌و رووه‌کانه له باشووری کوردستانن، به‌ڵام باڵه‌کایه‌تی و قه‌ندیل زۆرترین جۆری رووه‌کی لێیه؛ ئه‌مه‌ش کردوویه‌تی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ی بواری رووه‌کناسی، روونیکرده‌وه : "رووه‌ک به‌ئاسانی له‌نێو ناچێت، به‌ڵام ده‌شێت بۆ ماوه‌یه‌کی کورت یان درێژخایه‌ن خۆی ونبکات، چونکه رووه‌ک هه‌یه بۆ سه‌دان ساڵ ده‌چێته سووڕی متبوونه‌وه."
د. سامان مه‌حموود بڕوای وایه، ده‌بێت مرۆڤ له پلانی رووه‌ک تێبگات و نابێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت بڕیار بدات. رووه‌کێک که ده‌چێته دۆخی متبوون، هه‌ندێکجار به‌هۆی گۆڕانکارییه‌کانه‌وه نایه‌وێت ده‌ربکه‌وێت. ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێته‌وه که ده‌زانێت کاتی ده‌رکه‌وتنی هاتووه.
ئەگەرچی ژمارەی وردی جۆری رووەکەکان لە جیهاندا بەتەواوی دیار نییە و هێشتا جۆری نوێ دەدۆزرێنەوە. بەڵام بەپێی دوایین توێژینەوەکان (بۆ نموونە راپۆرتی "State of the World's Plants and Fungi" کە لەلایەن باخچە پاشایەتییەکانی کیو لە بەریتانیاوە بڵاودەکرێتەوە، مەزەندە دەکرێت نزیکەی390 هەزار بۆ 400 هەزار جۆری رووەکی ناسراو (vascular plants – رووەکە بۆریدارەکان، کە زۆربەی رووەکە باوەکان دەگرێتەوە وەک گوڵ، دار، و فێرنەکان) لە جیهاندا هەبن.
جگە لەوەی پڕۆفیسۆرە کوردەکە باسی کردووە، هەندێک لەو ناوچانەی کە بە دەوڵەمەندیی رووەکی ناسراون بریتین لە:
1. ناوچەی ئەمازۆن: بەتایبەتی لە وڵاتانی وەک بەرازیل، پیرۆ، کۆلۆمبیا.
2. زنجیرە چیای ئەندێز (Andes Mountains): بەتایبەتی لە کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر و پیرۆ، کە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی جیهان دادەنرێت بۆ رووەک. کۆلۆمبیا بە تەنیا نزیکەی 10٪ی جۆرە رووەکەکانی جیهانی هەیە.
3. باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا: وڵاتانی وەک ئیندۆنیزیا (بەتایبەتی دوورگەکانی وەک بۆرنیۆ و نیوگینیا)، مالیزیا، و فیلیپین.
4. ماداگاسکار: کە رێژەیەکی زۆر بەرزی رووەکی تایبەت بە خۆی (endemism) هەیە.
5. ناوچەی "کەیپ فلۆریستیک" (Cape Floristic Region) لە باشووری ئەفریقا: سەرەڕای بچووکیی رووبەرەکەی، جۆراوجۆرییەکی زۆر بەرزی رووەکی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ