باندێک لە کەرکووک هاوشێوەی فیلمەکان دزی لە دووکانەکان دەکەن

01-08-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
دزەکان تەنیا لە دووکانێک 46 ملیۆن دیناریان دزیوە.
دزەکان تەنیا لە دووکانێک 46 ملیۆن دیناریان دزیوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 7 رۆژدا 24 دووکان لە ناوچەی پیشەسازی باشوور لە کەرکووک دزییان لێکراوە. دوایین جار لەم دووکانە دزیکراوە، دوو کەسی دەمامکدار، کاژێر پێنجی ئێوارە بڕی 46 ملیۆن دیناریان دزیوە. 
 
دزەکان لە کامێراکانی چاودێری دەرنەکەوتوون، هەندێک لە کامێراکانیان شکاندووە و هەندێکی دیکەیان لە کار خستووە. 
 
یونس مەحەمەد، خاوەنی دووکانەکەیە و دەڵێت، "48 کامێرای چاودێرییان پچڕاندووە و لە پشتەوە هاتوونە نزیک پەنجەرەکە و ئاسنەکەیان بڕیوە و لەوێوە هاتوونە ژوورەوە، کە هاتوونە پارەکەیان دزیوە و دەرچوون، بەبێ ئەوەی لەیەک کامێرا دەربچن و ئەو رۆژە دزی لە دوو دووکان کراوە." 
 
لەماوەی سێ رۆژدا سێ جار دزی لەم گەراجە کراوە. بەهای کەرەستە دزراوەکانی نزیکەی سێ ملیۆن دینار بووە، دووکاندارەکە سکاڵای تۆمارکردووە و هێشتا کەس دەستگیرنەکراوە.
 
تەڵاڵ نەسرەدین، وەستای کارەبایە و ئاماژە بەوە دەات، "جارێک دزی لە دووکانەکەم کرا و جووتێک کەوەریان دزی بوو، جاری دووە، درێل و دیلەمۆیەکیان دزی بوو لەگەڵ هەندێک فافۆن و شتی دیکە." 
 
پاراستنی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازی کەرکووک بە کۆمپانیای ئەهلی دراوە، بەڵام هەفتەیەکە دزیکردن زیانی بە ژمارەیەک دووکاندار گەیاندووە. 
 
ئەحمەد کەریم، دووکاندارێکی دیکەی بازاڕەکەیە و باس لەوە دەکات، "کۆمپانیایەک هەیە کە پاسەوانیمان دەکەن، کاژێر پێنج و 6 کە دووکانەکان دادەخەین ئەوان پاسەوانی دەکەن، بەڵام شەوان هیچ پاسەوانێک نابینرێت و ئەم مانگە لە هاتن بۆ پارە بە زۆر لە پێنج هەزارەوە بۆ 15 هەزار دینار زیادیان کرد." 
 
ناوچەی پیشەسازی باشوور لە کەرکووک، نزیکەی پێنج هەزار دووکان، گەراج، کارگە و گۆڕەپان لە خۆدەگرێت، هیچ هێزێکی ئەمنی تێدا نییە و تەنیا 7 کەس وەکو پاسەوانی شەو ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان لەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.