ژەهرخواردکردنی سێ سەرکردەی باڵای یەکێتی پشتڕاستکراوەتەوە

01-11-2021
ئەرکان رەشید
پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی باڵای یەکێتی کاردانەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە
پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی باڵای یەکێتی کاردانەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاردانەوە و دەنگدانەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتبار نەکراوە. 
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لەبارەی پرسی ژەهرخواردنکردنی مەلا بەختیار و سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار و وەستا حەسەن پشتڕاستکراوەتەوە.
 
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بە رووداوی راگەیاند "نە کاک مەلا بەختیار و نە کاک وەستا حەسەن نەچوون نە لە حیزب نە لە یاسا داوا لەسەر هیچ کەسێک تۆمار بکەن. بابەتی کاک بافڵ هاوسەرۆکی یەکێتی ئەو لە خۆیم بیستووە کە دەڵێت ژەهرخوارد کراوم و بەڵگەم هەیە و ئەوەی ئەو کارەی کردووە ڤیدیۆیم گرتووە، بێگومان ئازادکراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە".
 
لەبارەی تەندروستی مەلا بەختیاریشەوە، دڵنیایی داو و گوتی "نزیکەی چوار خولەک قسەمان کرد، سوپاس بۆ خوا تەندورستی زۆر باشە و گوتی چەند هەفتەیەکی دیکە دەمێنمەوە، منیشت گوتم بە دەنگتدا دۆخت باشە، بەڵام زیاتر بمێنەوە بۆ ئەوەی عیلاجەکان بەکاربهێنێت و بە تەندروستی باش بگەڕێیتەوە".
 
رۆژی 30 ئۆکتۆبەر سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار روونکردنەوەیەکی لەبارەی ژەھرخواردنەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە. 
 
لە گەڕانەوەدا دوای دوو ھەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم رای گشتی و یەکێتی و حیزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان ‌و عێراق ھەروەھا کۆنسوڵگەریی ‌و سەفارەتەکان.
 
هەروەها هاتووە، چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگەی کوردستان و دادگەیەکی رۆژئاواش تۆماردەکات و پێش لێکۆڵینەوەش ھیچ کەس ‌و لایەک، تۆمەتبار ناکات. راشگەیێندراوە، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکانیان "ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ ‌و سێ مانگ نییە".
 
پسۆڕێکی زانستی ژەهراویبوون ئاماژە بەوە دەکات، لەکاتێکی زۆر زوودا کاریگەرییەکانی ئەو ژەهرە دەردەکەون و دەبنە هۆکارێکی سەرەکی بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
د بەختیار رەشید قادر پسپۆڕی زانستی ژەهراوی بوون گوتی "ئەوەی بۆ کوشتن بەکاردەهێندرێت چەند سیفەتێکی هەن، کە نابێت نە رەنگ نەتام و نەبۆنی هەبێت، هەروەها کاتێک تێکەڵی هەر خواردن و گیراوەیەکی دەکەیت نابێت هیچ رەنگێک درووستبکات".
 
رۆژی پێنجشەممە، 28-10-2021، سەرچاوەیەکی نزیک لە حەسەن نووری، ناسراو بە وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەند نیشانەیەک لە تەندروستیی وەستا حەسەن، دەرکەوتوون و بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لە رۆژی 01-10-2021 سەردانی ئەڵمانیای کردووە و دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە.
 
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مەلا بەختیار رۆژی 20-10-2021 هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.