رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی "پەلامارە تیرۆریستییەکەی" سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، "په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ک هێزێكى فه‌رمى و به‌شێک له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵ، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ره‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات."
رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 11:45ـی شەوی رابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام - هەولێر، بەڵام جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
هەر لەوبارەوە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە حکومەتی عێراق کرد رێکاری جیدی بەرامبەر بە بکەرانی ئەو هێرشە بگرێتەبەر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆڵينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات."
لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره ده‌كات و دەڵێت، "په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ک هێزێكى فه‌رمى و به‌شێک له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵ، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ره‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات."
هەر لەبارەی ئەو هێرشە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن هێزێکی لەیاسادەرچوو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە، مەترسیدار و شەڕفرۆشتنە. ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، چونکە ئەم گرووپە لەیاسادەرچووانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن، چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان".
هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق "داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کرد لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر دەستپێبکەن و دەزگا ئەمنییەکانی راسپارد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی بکەن بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ