نێچیرڤان بارزانی: هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكه‌وه‌ژيان و پێکەوەکارکردندايە

31-12-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ. دەشڵێت، "هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكه‌وه‌ژيان و پێکەوەکارکردندايە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی ساڵی 2026 لە کوردستانییان، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان و گەلانی جیهان دەکات.
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تێیدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکاندا باڵادەست بێت."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە "هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان و پێکەوەکارکردندایە کە تاکە گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانە."
 
لەبارەی عێراقیش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواخوازە ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. دووپاتیشی دەکاتەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ هه‌ر كوێى جيهان بێت به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له‌ ئاشتى ده‌كات".
 
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بۆ هاونیشتمانییان هەیە و دەڵێت، "با بە ئومێد و گەشبینییەوە له‌ داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گه‌لى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويه‌كى گەشتر".
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
ساڵی نوێی زایينی (2026)، به‌ گه‌رمى له‌ كوردستانييانى خۆشه‌ويست به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌، له‌ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
 
با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تيایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكه‌وه‌ژيان و پێکەوەکارکردندايە كه‌ تاکە گه‌ره‌نتيى پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه‌.
 
لەسەر ئاستی عێراقيش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ هه‌ر كوێى جيهان بێت به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى له‌ ئاشتى ده‌كات.
 
كوردستانییانی خۆشەویست،
 
با بە ئومێد و گەشبینییەوە له‌ داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گه‌لى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويه‌كى گەشتر.
 
ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت،
هەر شاد و سەرفراز بن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."