رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێ، بڕیاری کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆمارى ئیسلامی ئێران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو درا.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، رۆژی پێنجشەممە، 5ى ئادارى 2026 لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن 12)ی وڵاتەکەی رایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕیاری کوشتنی عەلی خامنەیی دا.
کاتس گوتی: "لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووینەوە و نەتەنیاهوو ئامانجی نەمانی خامنەیی دانا. بڕیار بوو پلانەکەش لە نێوەڕاستی ساڵی 2026دا جێبەجێ بکرێت."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، دواتر پلانەکە لەگەڵ واشنتن هاوبەشی پێکرا و لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا بڕیاردرا وادەکەی پێشبخرێت.
کاتس گوتی: "دوای ئەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران دەستیانپێکرد، نیگەران بووین لەوەی سەرکردایەتیی تاران لە ژێر گوشاردا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنەکەمان پێشخست."
خامنەیی لە یەکەم کاژێرەکانی دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژی شەممەدا کوژرا .
ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتەهۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی گشتگیر کە تێیدا تاران ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکەی کردوەتە ئامانج و ئیسرائیلیش بنکەکانی حیزبوڵڵای لە لوبنان بۆردوومان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ