ئەمریکا گەمارۆی تەنگەی هورمز دەشکێنێت؛ کەشتییەک بە پاسەوانیی سەربازی دەرباز بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەکار عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای (مێرسک)ی دانیمارکی، کە گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی دەریاییە لە جیهاندا، رایگەیاند، یەکێک لە کەشتییەکانیان بە پاسەوانیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا توانیویەتی لە تەنگەی هورمز دەرباز بێت. ئەمە یەکەمین هەنگاوی کردەیی واشنتنە بۆ تێپەڕاندنی ئەو گەمارۆیەی ئێران خستوویەتیە سەر رێڕەوە ئاوییەکان.
 
کۆمپانیاکە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایار رایگەیاند، کەشتیی (ئەلایانس فایرفاکس) کە ئاڵای ئەمریکای لەسەرە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئێران لە مانگی شوباتەوە لەنێو ئاوەکانی کەنداودا گیری خواردبوو. مێرسک دەڵێت، "دەرفەتێکیان بۆ رەخسا" تاوەکو بە هاوکاریی سوپای ئەمریکا کەنداو بەجێبهێڵن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی مێرسک، کەشتییەکە رۆژی 4ی ئایار بە هاوکاریی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز دەرباز بووە و گەشتەکەی بێ هیچ رووداوێکی نەخوازراو کۆتایی هاتووە. هەروەها جەختیان کردووەتەوە، "هەموو ستافی کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکیان نەبووە."
 
جەنگ لە 28ی شوباتی 2026 بە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد. تاران لە وەڵامدا تەنگەی هورمزی داخست کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕۆ ئاوییەکانی جیهان و 20٪ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ تاران گەیشتنە بنبەست، فەرمانی بە هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دا کە (پڕۆژەی ئازادی) جێبەجێ بکەن و بە هێزی چەک رێگە بۆ کەشتییە بازرگانییەکان بکەنەوە.
 
ئەم هەنگاوە نوێیەی سوپای ئەمریکا وەک تاقیکردنەوەیەک دەبینرێت بۆ رادەی کاردانەوەی ئێران و ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگێکی رووبەڕوو لە نێوان هەردوولادا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا. وێنە: سێنتکۆم/ئەرشیڤ

سێنتکۆم: شەش بەلەمی ئێرانیمان نوقم کرد

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانیان شەش بەلەمی بچووکی ئێرانییان لە تەنگەی هورمز ژێرئاو خستووە، کە کەشتییە سڤیلەکانیان کردبووە ئامانج. ئەم پێشهاتە نوێیە بە گەورەترین تاقیکردنەوە بۆ ئەو ئاگربەستە دادەندرێت کە لە 8ـی نیسانەوە لە نێوان تاران و واشنتن راگەیێندراوە