مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات بە تەلەفۆن قسەیان کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بە تەلەفۆن قسەیان کرد و لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات قسەیان کرد.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 5-5-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات قسەی کرد. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد. 
 
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسرور بارزانی "پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتی شەرمەزار کرد و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە کردەوە".
 
ئێران دوێنێ دووشەممە بە مووشەک هێرشی کردە سەر بەندەری نەوتی فوجەیرەی ئیمارات و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورەی تێدا کەوتەوە؛ هەروەها کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئیمارات (ئادنۆک) رایگەیاند، یەکێک لە تانکەرە نەوتە بەتاڵەکانی بە درۆنی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026یش وەزارەتی بەرگریی ئیمارات راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو "ئێستا بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیمارات وەڵامی هێرشە مووشەکی و درۆنەکان دەدەنەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت. وێنە: ئەرشیڤ

پەرەسەندنە مەیدانییەکانی 24 کاژێری رابردووی تەنگەی هورمز؛ کێ هێرشی کردە سەر کوێ؟

ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە لە ناوچەی کەنداو و تەنگەی هورمز دەستیان بە هێرشی مووشەکی و درۆنی کردەوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ پڕۆژەیەکی نوێی بەناوی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ کردنەوەی رێڕەوی کەشتییەکان راگەیاند