رووداو دیجیتاڵ
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەبی تاوەکو کاژێر 23:00ی رۆژی پێنجشەممە درێژکردەوە.
چوارشەممە 7ى کانوونى دووەمى 2026، ئەو دەستەیە لە راگەیێنراوێکدا درێژکردنەوەى راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى بڵاوکردەوە.
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا رایگەیاند: گەشتەکان لە ماوەی راگرتنەکەدا لە رێگەی فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە دەکرێن و راگرتنی گەشتەکان تاوەکو ئەو کاتە بەردەوام دەبێت کە هەڵسەنگاندنی ئەمنی و تەکنیکی پێویست لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکرێت.
پێشتر لە 6ى کانوونى دووەمى 2026 دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا گەشتەکانى هات و چوونى لە فڕۆکەخانەى حەلەب بۆ ماوەى 24 کاژێر راگرت.
راگرتنى ئەو گەشتانە بەهۆى ئاڵۆزى ئەمنى و پێکدادانى نێوان هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) و سوپاى عەرەبی سووریا بوو لە هەردوو گەڕەکى ئەشرەفییە و شێخ مەقسودى سنوورى شارى حەلەب .
دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا رایگەیاند: "ئەو رێکارە کاتى و خۆپارێزییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ