رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگری حەماسیان لە کەرتی غەززە کوشتووە، کە بە گوتەی سوپاکە یەکێک بووە لە پلانداڕێژەرانی هێرشەکەی رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 بۆ سەر ئیسرائیل.
رۆژی چوارشەممە، 29ی نیسان، سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەیاد ئەحمەد عەبدولرەحمان شەمبەری، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە هەواڵگریی سەربازیی حەماسمان" کوشت؛ دەشڵێت، ئەو کەسە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بوو لەسەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە مەبەستی ئاراستەکردن و جێبەجێکردنی پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل.
بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، ئەیاد لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا کوژراوە کە دوێنێ کرایە سەر باشوور کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەیاد، بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو لە پلاندانان بۆ هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەردا.
رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2024، حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و دواتر ئەویش بە بۆردوومان و هێرشی زەوینی وەڵامیدانەوە.
بە گوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا لانیکەم هەزار و 130 کەس کوژران و 250 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران. بە گوێرەی تەندروستی غەززەش، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لانیکەم 73 هەزار کەس کوژران و 172 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ