رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان راگەیاند، ئەمەش چوارەم سەربازە لە دوای ئاگربەستیکی لەرزۆکەوە دەکوژرێت کە سەرەتای ئەم مانگە لەو ناوچەیە چووەتە باری جێبەجێکردنەوە.
لە راگەیێندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، لیێم بێن هێمۆ-ی تەمەن 19 ساڵ، "لە کاتی شەڕکردندا لە باشووری لوبنان کوژراوە"، هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە لە هەمان رووداودا سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی ئامارێکی ئاژانسی فرانس پرێس (AFP) کە پشتی بە داتاکانی سوپا بەستووە، بە کوژرانی ئەم سەربازە، ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە دەستپێکی شەڕی دژی حیزبوڵڵای لوبنانیی لە 2ـی ئادارەوە کوژراون، بۆ 17 سەرباز بەرزبووەوە.
هەروەها لەو ماوەیەدا هاووڵاتییەکی سڤیلی ئیسرائیلیش کە کاری بۆ سوپای وڵاتەکەی کردووە، کوژراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ