رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، رەنگە وڵاتەکەی "ناچار بێت" جارێکی دیکە دژی ئێران بجووڵێتەوە، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە وڵاتەکەی ناکات.
نووسینگەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ناوی کاتسەوە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرکردایەتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی هەڵمەتەکە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی لە داهاتوودا ئێران نابێتەوە بە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا و جیهانی ئازاد."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێمە پاڵپشتی لەو هەوڵە دەکەین و یارمەتیی پێویستیش پێشکێش دەکەین، بەڵام رەنگە لەم نزیکانەدا ناچار بین جارێکی دیکە بجووڵێینەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ