رووداو دیجیتاڵ
گرووپێکی هاککەر بە ناوی "حەنسەڵە" دەستبەسەرداگرتنی سیستمی کامێرا چاودێرییەکانی شاری قودس- ئۆرشەلیم رادەگەیێنێت و دەڵێت، بۆ ماوەی چەندین ساڵە دەستیان بەسەر هەموو زانیارییە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا گرتووە.
بەگوێرەی بانگەشەی گرووپی حەنسەڵە، لە ئۆپەراسیۆنێکی سایبەریی "بێوێنە"دا، توانیویانە بە تەواوی دزە بکەنە ناو کامێراکانی شار و سیستەمە ئەمنییەکانی قودس. گرووپەکە دەڵێت: "هەموو هاتووچۆکان، رووداوەکان و پێشهاتە ئەمنییەکان کە لەلایەن سیستەمەکانی شاباک (دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل) تۆمار کراون، بە شێوەیەکی دەستبەجێ و نهێنی بۆ ئەرشیفە تایبەتەکانی ئێمە گوازراونەتەوە."
ئەو گرووپە لە پەیامێکی هەڕەشەئامێزدا کە ئاراستەی دەزگا ئەمنییەکانی کردووە، دەڵێت، "دیوارە ئاسنینەکان و تەکنەلۆژیا بەسەرچووەکانی ئێوە بۆ ئێمە لە شووشەش روونترن. ئێوە خۆتان دەشارنەوە، بەڵام هیچ شتێک لە دیدی ئێمە ون نابێت. کاتەکە کۆتاییهات، چونکە ئێمە هەمیشە هەنگاوێک لەپێش ئێوەوە بووین."
تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەسەر راستی و دروستیی ئەم هێرشە سایبەرییە و دزەپێکردنی زانیارییەکانی شاباک نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ