حیزبوڵڵا: هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلمان لە رۆژهەڵاتی لوبنان خستە خوارەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، هێزەکانیان هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئیسرائیلییان لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە خستووەتە خوارەوە. هاوکات میدیا فەرمییەکانی لوبنانیش باس لە "دابەزینی هێزەکانی ئیسرائیل" و دروستبوونی پێکدادانی تووند دەکەن.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئاداری 2026، بەرپرسێکی حیزبوڵڵا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند: "هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی لە چیاکانی رۆژهەڵاتی بەعلبەک خراوەتە خوارەوە."
 
ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ پێکدادانی تووند لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و سووریا. ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە لە بەرزاییەکانی زنجیرەچیاکانی رۆژهەڵات لە نزیک سنووری سووریا نیشتوونەتەوە.
 
ئاژانسە فەرمییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا "پێکدادانی سەخت" لە دەوروبەری شارۆچکەی (نەبی شیت) لە ئارادایە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی حیزبوڵڵا رووبەڕووی ئەو هێزە ئیسرائیلییانە بوونەتەوە کە هەوڵی پێشڕەویی دەدەن.
 
دوو سەرچاوەی دیکە لەناو حیزبوڵڵا بۆ فرانس پرێس پشتڕاستیان کردەوە، کە هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دابەزاندنی هێزەکاندا، لەلایەن چەکدارانیانەوە پێکراوە و خراوەتە خوارەوە.
 
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا پێیان ناوەتە قۆناخێکی نوێ و مەترسیدار، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و سووریا کە بە ناوچەی ستراتیژیی حیزبوڵڵا دادەنرێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا وێنە: AFP

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی Times of Israelی راگەیاند، کۆتاییهێنان بە جەنگ بڕیارێکی "هاوبەش" دەبێت لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای واشنتە.