رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی نێوەڕاست و رۆژئاوای پارێزگاکانی حومس و لازقییەی کرد.
رۆژی سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، درەنگی شەوی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی پارێزگاکانی حومس و لازقییەی کرد. سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریاش بڵاویانکردەوە، ئەو ناوچەیەی لە حومس لێیدراوە یەکەیەکی سەربازی سوپای سووریای لێیە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند، ئەو بۆردوومانانە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیانە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە.
لە دوای رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە کانوونی یەکەمی رابردوو، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی ژێرخانی سەربازی سووریا کردووە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای ئیسرائیل 97 هێرشی کردووەتە سەر سووریا، 86یان بۆردوومان و 11یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون.
ئەو بۆردوومانانەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لەکاتێکدان چەند جارێک بەرپرسانی هەردوولا بە ئاشکرا کۆبوونەتەوە بۆ رێککەوتن. بە گوێرەی میدیای ئیسرائیل، بڕیارە ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە کۆببنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ