هونەرمەندێکی ئیسرائیلی ناچار دەکرێت ناوی گۆرانییەکەی لە ئیرۆڤیژن بگۆڕێت

10-05-2024
لهۆن نەسرەدین
هونەرمەندی ئیسرائیلی ئیدن جۆلان
هونەرمەندی ئیسرائیلی ئیدن جۆلان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راستە ئیرۆڤیژن، یان کێبڕکێی گۆرانیی ئەوروپا بە رواڵەت وەک کارێکی هونەری دەردەکەوێت، بەڵام هەرگیز لە سیاسەت دوور نەبووە. ئەم ساڵ هونەرمەندێکی ئیسرائیل ناچارکرا ناوی گۆرانییەکەی بگۆڕێت. 
 
لە شاری ماڵمۆی باشووری رۆژئاوای سوێد، 68مین زنجیرەی ئیرۆڤیژن بەڕێوەدەچێت و ئەم ساڵ کێبڕکێکە دووکەڵی شەڕی غەززە تێکەڵ بە کەشوهەواکەی بووە. 
 
ئیدن جۆلان، گۆرانیبێژی ئیسرائیلی یەکێکە لە 10 رکابەری قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێکە. ئەو ناچار کرا ناوی گۆرانییەکەی "7ی ئۆکتۆبەر" کە ئاماژە بوو بۆ هێرشەکەی حەماس بۆ، "گەردەلوول" بگۆڕێت، تاوەکو بە فیلتەری دەستەی چاودێراندا تێپەڕێت.
 
جێل لۆلێس، شارەزای هونەرییە و دەڵێت: "ئیرۆڤیژن چییە؟ کێبڕکێیەکی هونەری تێهەڵکێشکراوی سیاسییە، دەتوانیت بڵێیت پێشبڕکێی گۆرانی تێکەڵ بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە. بەهۆی شەڕی غەززەوە ئیدی جۆلان؛ گۆرانیبێژی ئیسرائیلی ناچارکرا ناوی گۆرانییەکەی بگۆڕێت؛ ئێستاش لە ژێر چاودێریی ئەمنیی تووند دایە."
 
لە یەکەمین کێبڕکێی ئیرۆڤیژن لە 1956وە، یەکێتیی پەخشی ئەورووپا کە رێكخەری ئیرۆڤیژنە، رێکارە ئەمنییەکان بەگوێرەی بارودۆخ و کەشوهەوای سیاسی جیهان، تووند و شل دەکرێن.
 
پۆل جۆردن، شارەزای ئیرۆڤیژن دەڵێت، "کاتێك کە دێتە سەر سیاسەت، یەکێتیی پەخشی ئەورووپا لە بارودۆخێكی قورسدایە. لە لایەک دەبێت ئازادیی رادەربڕین دابین بکەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە دەبێت ئەو ئازادییە تووشی سەرئێشەی سیاسییان نەکات."
 
لەوانەیە بەشداربووانی ئیرۆڤیژن حەزیان بە سیاسەت نەبێت، بەڵام وەک تۆماس هۆبس، فەیلەسووفی بەریتانی 400 ساڵ لەمەوبەر گوتی: "حاکم کۆنترۆڵی هەموو جومگەکانی ژیانی خەڵکی دەکات؛ تەنانەت وشە و هۆنراوەکانیشیان."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی

پێشبینی دەکرێت محەممەد رەسووڵۆف لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ئامادە بێت

دوای ئەوەی ئێران سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی سەپاند، ئەو دەرهێنەرە توانی خۆی بگەیێنێتە ئەوروپا و بڕیارە لە پێشاندانی فیلمە نوێیەکەی لە 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئامادە بێت.