وێنە؛ جەنگ تەواوبوو و غەززەییەکان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ

10-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئاگربەست جێبەجێ دەکەن و جەنگ راوەستاوە، خەڵکی غەززە دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باکووری شارەکە. 
 
بەپێی رێککەوتنی ئاگربەستەکە، قۆناخی یەکەم هێزەکانی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە ئەو هێڵانەی لەسەری رێککەوتوون. بەڵام دەشڵێن، ئامادەن بۆ لەنێوبردنی هەر هەڕەشەیەکی خێرا کە دژیان بێت. 
 
72 کاژێری داهاتوو چۆن دەبێت؟
 
دوای ئەوەی لە کاژێر 12:00 سوپای ئیسرائیل رێککەوتنەکەی خستە واری جێبەجێکردن، حەماس پێویستە ئەو 20 بارمتەیە ئازاد بکات کە وا بڕوا دەکرێت تاوەکو ئێستا زیندووبن. باوەڕ وایە ئێستا 48 بارمتە لەلای حەماس بن بە زیندوو و مردووەوە. بارمتەکان پێویستە تاوەکو کاژێر 12:00ـی رۆژی دووشەممە بگەنەوە لای ئیسرائیل. 
 
هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان، چاوەڕوان دەکرێت 250 فەلەستینی ئازاد بکرێن کە سزای زیندانی تاهەتاییان هەیە. هەروەها 1700 زیندانیی دیکە لە زیندانەکانی ئیسرائیل. 
 
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت رۆژانە 600 بارهەڵگر کە هاوکاریی مرۆییان پێیە، بچنە نێو غەززەوە. دوای هەموو ئەمانەش، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە 20 خاڵییەکی ترەمپ بۆ ئاشتی و قۆناخی دووەمی رێککەوتنەکە دەکرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە