ئێران دەڵێت گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا "زەحمەت بەڵام سوودبەخش" بوون

11-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی ئەمریکی لە عوممان "زەحمەت، بەڵام سوودبەخش بوون." بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت، دانوستاندنەکان "هیوابەخش" بوون. 
 
بەقائی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی: "چوارەم گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات."
 
گوتەبێژەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، دانوستاندنەکان "زەحمەت بوون، بەڵام بۆ تێگەیشتنی باشتر لە هەڵوێستی یەکدی و دۆزینەوەی رێگەی باش و کردارەکی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سوودبخەش بوون."
 
بە گوتەی بەقائی، "گەڕی داهاتوو لە لایەن عوممانەوە رێکدەخرێت و رادەگەیێندرێت."
 
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لەگەڵ ئێرانییەکان رێککەوتن "لە گفتوگۆ بەردەوامبن بۆ ئەوەی کار لەسەر پرسە تەکنییەکان بکەن."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە سەرکردایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات، بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئێرانی لە مەسقەت گفتوگۆی کردووە. 
 
شاندی ئێرانی لە لایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە سەرکردایەتیی دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاجییان لە مزگەوتی حەرام بە دەوری کەعبەدا تەواف دەکەن. وێنە: Reuters

حەج و عومرەی سعودیە وێنەگرتن لە مزگەوتی حەرام و پێغەمبەر قەدەخە دەکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە قەدەخە دەکرێت.