رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە کاژێرەکانی رابردوودا ئێران 100 درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە و کار بۆ خستنەخوارەوەیان دەکەن.
رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025، ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە: "لە چەند کاژێری رابردوودا ئێران زیاتر لە 100 درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل تەقاندووە و هەموو سیستمە بەرگرییەکان سەرقاڵی خستنەخوارەوەیانن."
هاونیشتمانییان لە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دیمەنی درۆنەکانیان تۆمارکردووە و بۆ رووداویان ناردووە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، دەوروبەری کاژێر 03:15 ئیسرائیل لە رێگەی مووشەکەوە چەندین پێگەی سەربازیی ئێرانی کردە ئامانج و بەهۆی ئەو هێرشەوە کوژرانی محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران و حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران و چەندین کەسایەتی دیکەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
دوای هێرشەکە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەمشەو، ئیسرائیل کردەیەکی تاکلایەنەی دژی ئێران کرد. ئێمە لە هێرشەکانی دژی ئێران بەشدار نین و کاری لەپێشینەمان پاراستنی هێزە ئەمریکییەکانە لە ناوچەکەدا. ئیسرائیل ئاگاداری کردینەوە کە پێیان وایە ئەم کردەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێویست بووە".
بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زانیاری پێشوەختەی لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەبووە.
ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سکرتێری گشتیی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات؛ گوتیشی، "نیگەرانی هێرشەکانی ئیسرائیلم بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەکاتێکدا دانوستاندنەکان لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەردەوامن"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "داوا لە ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم پابەندی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بن".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ