رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئوردن ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووی گەشتى ئاسمانی داخست. بە گوێرەی دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنیى ئەو وڵاتە، ئەو بڕیارە وەک پابەندبوونە بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە فڕۆکەوانیى مەدەنى.
ئەمڕۆ هەینى 13ـی حوزەیرانى 2025، دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنیى ئوردن لە راگەیێندراوێکدا داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بە رووى گەشتى فڕۆکەوانى راگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە :"راگرتنەکە کاتییە و گەشتى هاتوو و رۆیشتوو دەگرێتەوە".
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تاران و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرد. ئەمەش کاریگەریی لەسەر ناوچەکە هەبوو و عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت و پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت: بڵاوە بە هێزێکی زۆر کراوە"
هەیسەم مستو، سەرۆکی ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى دەستەى فڕۆکەوانیی مەدەنى ئوردن رایگەیاند، ئەو بڕیارى راگرتنە وەک پابەندبوونە بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنى گەشتە فڕۆکەوانییەکان.
هەیسەم مستو ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەى پێشهاتەکان و هەڵسەنگاندنى ئاستى مەترسییەکان، پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەکەن.
پێش دەرکردنى ئەو بڕیارە، محەممەد مومەنی، وەزیری گواستنەوە کە هاوکات گوتەبێژی حکومەتی ئوردنە رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگەی نەداوە و نادات ئاسمانی ئوردن ببەزێندرێت و خاکی ئوردنیش بکرێتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی و ململانێیەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ