رووداو دیجیتاڵ
میدیایی فەرمیی ئێران دەڵێت، لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران 50 کەس بریندار بوون کە 35 کەسیان ژن و منداڵن.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە: "50 برینداری هێرشەکەی رژێمی زایۆنی گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی چامران لە تاران کە 35 کەسیان ژن و منداڵن."
تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی ورد لەبارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل بەردەست نییە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک ئامانج لەنێو ئێران و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێران کوژران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ