میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی 6 زانای ئەتۆم رادەگەیێنێت

13-06-2025
سیروان عەباس
نیشانەکردن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیاکانی ئێران لیستێکیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەو شوێن و کەسایەتییانەن لە هێرشەکانی بەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا کراونەتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان تەنیا تارانی پایتەختی نەگرتووەتەوە، بەڵکو چەندین شاری گەورە و دامەزراوەی هەستیاری ئەتۆمی و سەربازیشی کردووەتە ئامانج.
 
"بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تاران و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرد، جگە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران، چەندین زانای ئەتۆمیش کرانە ئامانج.
 
ئەم هێرشانە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە هەبوو و ئوردن و عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت. پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت: بڵاوە بە هێزێکی زۆر کراوە.
 
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت: "رژێمی زایۆنی بەم کردەوەیە سەلماندی کە ئامانجی راستەقینەی، زانست و تەکنەلۆژیایە و بە چەکی تیرۆر، هاتووەتە جەنگ دژی زاناکانمان، بەمەش ناوی ئەم شەش کەسە خرایە پاڵ لیستی زانا ئەتۆمییە تیرۆرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران."

 

 
ئامانجکردنی کەسایەتییە باڵاکان
 
فەرماندە سەربازییەکان: 
 
- حوسێن سەلامی، سوپاسالاری سوپای پاسداران
- لیوا غوڵام عەلی رەشید لە سوپای پاسداران
- لیوا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران
- فەرەیدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووتری رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران
- محەممەد مەهدی تێهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئیسلامیی ئازاد لە تاران
 
زانایانی ئەتۆمی: 
 
- عەبدولحەمید مینوچەهر
- ئەحمەدڕەزا زولفەقاری
- سەید ئەمیرحسێن فەقیهی
- موتەلیبزادە
- محەمەدمەهدی تارانچی 
- فەرەیدوون عەباسی
 
هێرشەکان لەناو تاران
 
میدیای ئێران ئاماژەیان بەوە داوە کە هێرشەکان چەندین ناوچەی ستراتیژی و نیشتەجێبوونیان لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران گرتووەتەوە، گرنگترینیان: نیاوەران، قەیتەریە، سەعادەت ئاباد، ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، بارەگای ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و ماڵی عەلی شەمخانی، وەزیری پێشووی بەرگری.
 
شار و دامەزراوە ستراتیژییەکانی دیکە
 
چەندین دامەزراوەی هەستیاری ئەتۆمی وەک نەتەنز، پارچین و دامەزراوەی ئاوی قورسی ئەراک کراونەتە ئامانج. هاوکات، بنکە سەربازییەکان و شارەکانی وەک کرماشان، پیرانشار، تەورێز، هەمەدان، قوم، خوڕەم ئاباد و قەسری شیرین-یش لە لیستی ئامانجەکاندان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نانەواخانەیەک لە ئێران

دۆخی نێوخۆی تاران؛ نرخی شووشە بەرزبووەتەوە و نانەواخانەکانیش نابێ دابخرێن

بەرپرسانی تاران رایانگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر شووشەی باڵەخانەکان، پلانێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی نرخەکان جێبەجێ کراوە، هاوکات هۆشداری دەدرێتە ئەو نانەواخانانەی بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە کارەکانیان راگرتبوو، بەشێکیان بەشێوەی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.