رووداو دیجیتاڵ
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لەو لووتکەیەدا بەشدار دەبێت کە لەبارەی غەززەوە لە میسر بەڕێوەدەچێت. بەڵام نەتەنیاهوو رەتیدەکاتەوە بەشدار بێت.
لووتکەکە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، زیاتر لە 20 سەرکردە کۆدەکاتەوە بۆ بەرزنرخاندنی ئاگربەستی غەززە و گەڕانەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکان.
مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینە کە لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دەمێنێتەوە.
نە ئیسرائیل و نە حەماسیش نوێنەریان لە لووتکەکەدا نابێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو بارەیەوە رایگەیاند، بنیامین نەتەنیاهوو 'ناتوانێت' لە لووتکەکەدا بەشدار بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ